پەیامی کورد... فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ وه‌زیری پێشووی دارایی عێراق ده‌رچوو
ئەنجومەنی دادوەری باڵای عێراق، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ وەزیری پێشووی دارایی عێراق و سێ کەسی نزیکی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دەرکرد، به تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان له دزی سه‌ده.
ئەنجومەنه‌كه، له فه‌رمانه‌كه‌دا داوای لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق و پۆلیسی ئینتەرپوڵ کردوه، هەریەک لە تۆمەتباران عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی، وەزیری دارایی پێشووی عێراق، رائید جوحی جه‌مادی، سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی، مهشرهق عه‌باس جه‌نابی، راوێژكاری مسته‌فا كازمی، ئەحمەد محەمەد نەجاتی، سکرتێری تایبەتی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ده‌ستگیر بكه‌ن.
بە وتەی بەرپرسانی عێراق، ئەو فەزیحەیە لە دەوری ڕاكێشانی پارەی نەختینەی نایاسایی لە دەسەڵاتی گشتی باجی وڵات لە ساڵانی 2021 و 2022 دەسوڕێتەوە کە کۆی گشتی نزیکەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە.
کازمی و عەلی عەللاوی وەزیری پێشووی دارایی ڕەتیانکردەوە دەستیان لەو گەندەڵکارییەدا هەبێت، کە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا دوای دەستبەکاربوونی حکومەتێکی نوێ ئاشکرا بوو.
عەلاوی لە مانگی ئابی ٢٠٢٢ دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە و بە هۆی دەستوەردانی سیاسی لە کارەکانی حکومەت و دەستکەوتی نایاسایی. دواتر ئاماژەی بەوەشکرد، هەنگاوی ناوە بۆ ئەوەی دزی لە دەستەی گشتی باج ڕوونەدات بەڵام بەرپرسانی دیکە بڕیارەکانیان پشتگوێخستووە.
له‌سه‌رده‌می عەلی عەللاویدا ده‌ستكاری نرخی دۆلار كرا، 100 دۆلار كرا به 145 هه‌زار دینار.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە