پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی: ڕێژەی تووشبون بە کۆڕۆنا لە دابەزیندایە
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە توویتێکی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە کە بە هۆی ڕێککارەکانی حکوومەت ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە لە دابەزیندایە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی "ڕێژەی تووشبون بە کۆڕۆنا لە دابەزیندایە بەهۆی ڕێککارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام پەتاکە هێشتا مەترسییەکی جددییە".
مەسرور بارزانی دەشڵێ "تکایە بەردەوام بن لە جێبەجێکردنی سەرجەم ڕێنماییە تەندروستییەکان بۆ سەلامەتی خۆتان و کەسە نزیکەکانتان".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە