کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار کرا

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار کرا

پەیامی کورد... کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار کرا

کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت بە ناوی جەعفەر خەزووم ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢،لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، جەعفەر خەزووم تەمەن ٣٧ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نۆکانی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێکراوە و بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

شایانی باسە کە جەعفەر خەزووم خێزاندار و باوکی چوار منداڵە و خەڵکی گوندی کانی زەرد سەر بە شاری سەردەشتە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە