ئەو تاوەرەی کە لە ئیتاڵیا بوو بە هۆی گیان لە دەستدانی دەیان کەس تەقێندرایەوە

ئەو تاوەرەی کە لە ئیتاڵیا بوو بە هۆی گیان لە دەستدانی دەیان کەس تەقێندرایەوە

پەیامی کورد    ...    ئەو تاوەرەی کە بوو بە هۆکاری گیان لە دەستدانی دەیان کەس لە ئیتاڵیا تەقێندرایەوە .

لە یەكێك لە شارەكانی ئیتاڵیا، دەسەڵاتداران هەستان بە تەقاندنەوەی دو تاوەری سەر پردی مۆراندی، كە چەند مانگێك لەمەوبەر بەشێك لە پردە هەرەسی هێنا و بوە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان كەس.
 هەینی ڕابردوو 28ی حوزەیران، لە لایەن بەرپرسانی شاری جەنەوا-ی ئیتاڵیاوە بڕیاری تەقاندنەوەی درا، دوای ئەوەی مانگی شوبات-ی ئەمساڵ بەشێك لەو پردەی هەردوو تاوەرەكەی لەسەرە هەرەسی هێنا و بەهۆیەوە 43 كەس گیانیانلەدەستدا.
هەرەسهێنانی ئەو پردە و گیانلەدەستدانی دەیان كەس دەنگۆیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و خەڵكی ئەو ووڵاتە بە تووندی رەخنەیان لە بەرپرسانیان گرت، ئەوەش بوە هۆی ئەوەی بڕیاربدەن پردەكە و تاوەرەكانی بە تەواوەتی خاپووربكەن
بەپێی زانیاریە بڵاوكراوەكان، ئەو ئەندازیارانەی بەو كارە هەستاون، بە مەبەستی تەقاندنەوەی هەردو تاوەرەكە نزیكەی 500 كیلۆگرام ماددەی تەقەمەنیان بەكارهێناوە، هاوكات بە مەبەستی بڵاونەبونەوەی تۆز و خۆڵ بەسەر شارەكەدا، ئاو كراوە بەسەر 40 هەزار تەن لە پاشماوەی تاوەرە  روخاوەكاندا.
هاوكات بە مەبەستی پاراستنی ژیان و تەندروستیان، سێ هەزار و 400 دانیشتوی ناوچەكە لە ماڵەكانیان دورخراونەتەوە، دواتر كاتژمێر 10ی شەوی هەینی رێگەیان پێدراوە بگەڕێنەوە ماڵەكانیان.

دواتر ئاماژە بەوەكرا، هۆكاری هەرەسهێنانی پردەكە قەرەباڵغی و ترافیكی زۆر بوە لەسەر ئەو پردە، چوونكە رێگای سەرەكی بوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە