پەیامی کورد ... كۆمارى ئیسلامی ئێران زانیارى نوێ له‌سه‌ر كوشتنى قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قى قودسى سوپای پاسداران بڵاوده‌كاته‌وه و رایگه‌یاند، ئاگادارى ڕووداوه‌كان بوون، به‌ڵام نه‌یانده‌زانى پلانه‌كه‌یان چییه.
عه‌مید ئه‌میر حاجى زاده فه‌رمانده‌ی هێزى ئاسمانى-بۆشایی ئاسمانی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندووە : "ئه‌مریكییه‌كان كۆمه‌ڵێك توانایان بۆ جێبه‌جێكردنى پلانى تیرۆركردنه‌كه به‌كارهێنا، ئاگامان له جمووجوڵ و رووداوه‌كان بووە، به‌ڵام نه‌مانده‌زانى پیلانى چی‌یان هه‌یه".
باسى له‌وه‌شكرد، كرده‌وه‌كه جێى سه‌رسوڕمانیان بوه، چوونكه ئاگایان لێی بوه ژماره‌یه‌كى زۆر فڕۆكه به بۆمبه‌وه فڕیون، به‌ڵام نه‌ده‌زانرا پیلانیان چییه، هه‌روه‌ك ئاگایان له‌وه‌بوه فڕۆكه‌كان له ئاسماندا سووته‌مه‌نیان پێدراوه، له‌هه‌مانكاتدا ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى جۆرى MQ9 چوونه‌ته ئاسمان و زۆرینه‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ش له بنكه‌ى سه‌ربازیى سالم له كوێته‌وه فڕیون.
عه‌مید ئه‌میر حاجى زاده زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه و ووتوویه‌تی "هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا ژماره‌یه‌ك هێلیكۆپته‌ر له بنكه سه‌ربازیه‌كانى عیراقه‌وه فڕیون وه‌ك بنكه‌ى سه‌ربازیى تاجى و عین الاسد، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ٤ بۆ ٥ بنكه‌ى سه‌ربازى له پرۆسه‌ى تیرۆركردنى قاسم سلێمانی -دا به‌شدارییان كردوه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە