هۆڵەندا ٢٠٠ مووشەکی ستینگەر بۆ ئۆکراینا دەنێرێت

هۆڵەندا ٢٠٠ مووشەکی ستینگەر بۆ ئۆکراینا دەنێرێت

پەیامی کورد... هۆڵەندا ٢٠٠ مووشەکی ستینگەر بۆ ئۆکراینا دەنێرێت

حکومەتی هۆڵەندا ئاشکرایکرد، بڕیاری داوە لە نزیکترین کاتدا ٢٠٠ مووشەکی ستینگەر بۆ ئۆکراینا بنێرێت.

مووشەکەکان لە جۆری بەرگریی ئاسمانین و حکومەتی هۆڵەندا لە نامەیەکدا بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی، داوای نیشاندانی ڕەزامەندی کردووە بۆ ناردنیان.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ناوەڕۆکی نامەکەی ئاشکراکردووە کە دەڵێت، «لەسەر داوای ئۆکراینا، وەزارەتی بەرگری دەیەوێت بە زووترن کات ٢٠٠ مووشەکی ستینگەر بۆ بەرگریی ئاسمانی بدات بە ئۆکراینا».

پێشتر هۆڵەندا بەڵێنی بە حکومەتی ئۆکراینا دابوو تفەنگ و تەقەمەنی و سیستمی ڕادار و ڕۆبۆتی ئاشکراکردنی مین و تەقەمەنی بدات بو وڵاتە.

هاوکاتی ئەو هاوکارییە سەربازییانەی هۆڵەندا بۆ ئۆکراینا، وڵاتەکە بڕیاریدا و باڵیۆز و کارمەندە دیپلۆماتکارەکانی کە لە ئۆکراینان دوور بخاتەوە بۆ ناوچەیەکی ئارامی ئەو وڵاتە بەمەبەستی پاراستنیان لە هێرشەکانی ڕووسیا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە