پەیامی کورد... چوار ئەندامی سەر بە هێزەکانی ئینتزامی ڕێژیمی ئێران لە شاری زاهیدان کوژران
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۶ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ چوار ئەندامی سەر بە هێزەکانی ئینتزامیی ڕێژیم لەسەر ڕێگای ئیرانشار بۆ بمپوور لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقەیان لێ کرا و کوژران.
"عەلیڕەزا سەیاد" فەرماندەی ئینتزامیی پارێزگای سیستان و بەلووچستان لەو بارەوە ڕایگەیاند کە لە ئیستگای ئینتزامی و پارێزوانیی ڕێگای ئیرانشار بۆ بمپوور لە ئەنجامی تەقەی کەسانی نەناسراو، چوار ئەندامی سەر بە هێزەکانی ئینتزامیی ڕێژیم کوژراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە