پەیامی کورد ... ڕابەرانی ئیسرائیلی نزا و پاڕانەوە بۆ سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ دەکەن
ڕابەرانی شارەنشینی ئیسرائیل بۆ سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ بە سەر جۆ بایدن دا نزا و پاڕانەوە دەکەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئیسرائیلییەکان لە شاری الخلیل لە دەور زیارەتگای پێغەمبەر ئیبراهیم " د. خ" کۆبوونەتەوە و بۆ سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا دا نزا و پاڕانەوە دەکەن . ئیسرائیلییەکان دۆناڵد ترامپ بە باشترین سەرۆککۆماری ئەمریکا بۆ ئیسرائیل ناو دەبەن و بۆ براوە بوون و سەرکەوتنی ئەو لە هەڵبژاردنەکان دا هەوڵی زۆر دەدەن .
لە کاتی سەرۆککۆماری ترامپ دا بوو کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەڤیڤ گەڕایەوە شاری قودس و گوازرایەوە .
ئیمارات و بەحرەین یش لە سەر پێداگری ترامپ ناچار بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بوون
لەم مەراسیمەدا خاخام ێک ترامپ وەکوو پاڵپشتیکەری و پارێزەری ئیسرائیل و سەرزەوینی یەهوودییەکان ناو دەبات و داوای لە خودا کرد سەرکەوتنی پی ببەخشێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە