پەیامی کورد … ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان کۆ دەبێتەوە
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى خۆى ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1/9/2021، فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجام ده‌دات".
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
یەکەم/ خستنەڕووی پوختەی دەرەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا بۆ هەرێمی کوردستان. هەروەها خستنەڕووی پوختەی دەرەنجامی بەشداریکردنی شاندی هەرێمی کوردستان لە دوا گەڕی دایەلۆگی ستراتیجی نێوان کۆماری عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە لە ڕۆژانی 22 بۆ 28ی تەممووزی 2021 لە واشتنتۆن دی سی بەڕێوە چوو.
دووەم/ خستنەڕووی هەنگاوەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و دارایی و ئابووری، هه‌روه‌ها سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییان و کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین.
سێیەم/ خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی وەزیرە پەیوەندیدارەکان و پارێزگار و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکان لە سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕۆژى 29/8/2021 سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی فڕن و نانەواخانەکان و گرانبوونی نرخی نان و سەموون و ئاسانکاری و پشتیوانیی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لەم بوارەدا.
چوارەم/ خستنەڕووی هەنگاوەکانی هەردوو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتییان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە