پەیامی کورد ... ئێران بە بێ پێش مەرج ئامادەی ووتووێژە لەگەڵ عەرەبستانی سەعوودی
ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای ئێران ڕایگەیاند کە بێ هیچ پێش مەرجێک ئامادەی ووتووێژ لەگەڵ عەرەبستانی سەعووییە .
سەردار حسێن دێهقان ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای ئێران هەروەها جەختی کردەوە هەرجۆرە جمووجووڵێکی سەربازی ئەمریکا لە دژی ئێمە لە ئاوەکانی کەنداوی فارس دا بێ ووڵام نابێت و ووڵامێکی بەرفراوانی بەدواوە دەبێت هەروەها سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی یەمەن ووتی : ئەو ڕووداوانەی کە لە یەمەن ڕوودەدەن سەرلێشێواوی و ئاڵۆزی سەربازی بێ سوودە کە لە هەنگاودا عەرەبستان بەرپرسیاری ئەمەیە .
ڕیاز دەبێ دان بە سکستی خۆیدا بنێت لە شەڕی یەمەن دا و سیاسەتێکی نوێ بگرێتە بەر . ئەگەر عەرەبستان ڕازی بێت ئێمە ئامادەی ووتووێژین لەگەڵ ئەوان بە بێ هیچ جۆرە پێش مەرجێک .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە