پەیامی کورد … مەرجی نوێ بۆ كەسانە دادەنرێت كە دەیانەوێت سەردانی ئێران بكەن
كۆماری ئیسلامی ئێران چەند مەرجێكی نوێ بۆ ئەو كەسانە دادەنێت كە دەیانەوێت سەردانی ئەو وڵاتە بكەن و دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانیش ڕایدەگەیەنێت،"هەركەسێك مەرجەكانی تێدانەبێت دەگەڕێندرێتەوە".
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگادارییەكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە،"ئاگاداری گشت هاوولاتیان و گەشتیارانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان و هەلگرانی پاسپۆرتی عيراقى دەکەین ئەوانەی کە بەنیازن لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە گەشت و سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن پێویستە جگە لە بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا ( ئەنجامی نێگەتیف ) ، کارتی (ڤاکسینی کۆرۆنا کۆڤید - ١٩ ) یش لەگەلیان دابێت".
ئاماژەی بەوەشداوە،"بە پێچەوانەوە هەر هاوولاتی یان گەشتیارێک هەر دوو ( بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا و کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا ) لە گەڵدا نەبێت دەولەتی ئێران ڕێگایان پێنادات سەردانی ئێران بکەن و دەگەڕێندرێنەوە".
داواشی لە هاوڵاتییان كردووە،"تاوەكو تووشی گرفت و زەحمەتی رێگا نەبن بەبێ هەبوونی کارتی ڤاکسین و بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا بە مەبەستی چوون بۆ وولاتی ئێران سەردانی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران نەکەن چونکە رێگایان پێنادرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە