به ئاماده‌بوونی سه‌دان هه‌زار كه‌س، ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌شاری ئامه‌دی باكوری كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، هەر لەو ئاهنگەشدا هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په جەختیکردەوە، کە گه‌لی كورد دەستبەرداری تێکۆشانی ئازادی نابێت.
ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی شاری ئامه‌د له‌باكوری كوردستان به به‌رزكردنه‌وه‌ی پشتیوانی له عه‌فرین و وتنه‌وه‌ی هوتاف و گۆرانی به‌ڕێوه‌چوو.
لەو ئاهنگەدا شه‌ریف جمجی، هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌ئامه‌د رایگەیاند، کە نه‌ورۆز واتای ژیانی نوێ ده‌به‌خشێت، كوردیش ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ده‌كه‌نه‌وه ره‌وشه‌كه هه‌ر چۆنێك بێت.
دواتریش پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموكراتی گه‌لان هەدەپە پەیامێکی پێشکەشکرد و باسی لەوەکرد، کە گەلی عەفرین روبەڕووی کۆمەڵکوژی و دەربەدەری و کاولکاری بووەتەوەو هەدەپەش بەهیچ شێوەیەک داگیرکاری سەر عەفرین قبوڵناکات.
بوڵدان وتیشی، "ئەوان لە کاوە شۆڕشگێڕەکان دەترسن، ئەوان لە کەمال کۆرکوتەکان دەترسن کە دەیانەوێت بێنە ئەم گۆڕەپانە، ئەوان لەوە دەترسن کە ئاشتی، برایەتی، ئازادی و یەکسانی باڵی خۆی بکێشێت بەسەر ئەم وڵاتەدا، بەڵام هەرچییەک بکەن، ئەم گەلە دەستبەرداری تێکۆشانی ئازادی نابێت، ئەم گەلە دەستبەرداری داواکارییەکانی بۆ ئاشتی نابێت. بەردەوام دەبێت لە خەباتکردن لە پێناو برایەتی، یەکسانی و دیموکراسی".
هاوسەرۆکی پارتی دیموكراتی گه‌لان دووپاتیشیکردەوە، کە دەبێت ئەوانەی ووڵات بەڕێوەدەبەن دەستبەرداری سیاسەتی شەڕ بن و دەرک بەوە بکەن کە ناتوانن ئەم وڵاتە بە شەڕ بەڕێوەببەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە