کۆمسیۆن: لەهەرێم: (٢١٠) هه‌زار كه‌س به‌شداری له‌ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌كه‌ن

کۆمسیۆن: لەهەرێم: (٢١٠) هه‌زار كه‌س به‌شداری له‌ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌كه‌ن

بەوتەی جێگری کۆمیسۆن هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ هەردوو وەزارەتی‌ ناوخۆ و پێشمەرگە لە (٩٩) بنکەی تایبەتدا دەنگدەدەن و زیاتر لە (٢١٠) هەزار کەسیش مافی دەنگدانیان هەیە.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕزگار حەمە، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران راگەیاندووە، کە ئەمڕۆ (١٠)ی ئایار، زیاتر له‌ 943  هه‌زار و 639 كه‌س له‌ كه‌رتی ئه‌منی و سه‌ربازی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ كه‌ سوپا و پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی ناوخۆ و دژه‌تیرۆر و هێزه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.

باسی لەوەشکرد، کە لەو رێژەیەش زیاتر لە 210 هەزار کەس لە هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ و دژە تیرۆرە.

ئەو بەرپرسیەی کۆمسیۆن ئاشکراشیکردووە، کە لە هەموو عێراقدا هەزار و 79 بنکەی دەنگدانی تایبەت هەیە بۆ دەنگدەرانی تایبەت لە 21 وڵاتی جیاوازدا و لەو رێژەیەش 99 بنکەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان دانراوە.

پرۆسەی‌ دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان، لە کاتژمێر (٧) بەیانی ئەمڕۆوە دەستی پێکردووەو بڕیارە تا کاتژمێر (٦)ی ئێوارە بەردەوام بێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە