ئەتیووپیا/ لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر پاسێک ٣٤ کەس کوژران

ئەتیووپیا/ لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر پاسێک ٣٤ کەس کوژران

پەیامی کورد ... ئەتیووپیا/ لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر پاسێک ٣٤ کەس کوژران

 

لە ئاکامی هێرشێکی چەکدارانە بۆ سەر پاسێک لە باکووری ڕۆژئاوای ئەتیووپیا، لانیکەم ٣٤ کەس کوژراون.

 

ئاژانسەکان بە پشتبەستن بە زانیاریی (کۆمیتەی مافی مرۆڤی ئەسیۆپیا) بڵاویان کردووەتەوە، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانە بۆ سەر پاسێکی موسافیرهەڵگر لە ناوچەی (بنی شنقول – گوموز) لە باکووری ڕۆژئاوای ئەتیوپیا، ٣٤ کەس لە سەرنشینانی پاسەکە گیانیان لەدەست داوە.

 

بەپێی هەمان سەرچاوە، ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو ڕووی داوە و هێرشەکە زۆر دڕندانە بووە و هۆشداری داوە کە ئەگەری زۆرە ژمارەی قوربانییەکان زیاتر بێت.

 

هەتا ئێستا هیچ لایەن و گرووپێک هێرش بۆ سەر ئەو پاسەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە