پەیامی کورد ... گەرمیان/ ڕۆژنامەنووسیک بە هۆی کۆرۆناوە گیانی لە دەست دا
رۆژنامەنوس هێرش سەنگەرى، پبە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانی لە دەست دا.
بەرەبەیانى ئەمڕۆ، سێشەممە، ٦ى تشرینى یەکەمى ٢٠٢٠، رۆژنامەنوس هێرش سەنگەرى،رۆژنامەنووس هێرش محەمەد ناسراو بە هێرش سەنگەری، لەنێو نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە چارەسەری تووشبووانی پەتای كۆرۆنا لەكەلار، گیانی لەدەست دا.
ئەو رۆژنامەنووسە ماوەی ١٢ رۆژ بووتووشی پەتای كۆرۆنا هاتبوو و لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدا بووە.
هێرش سەنگەری، وەك مێدیاكار لە چەند كەناڵێكی ئاسمانی باشووری کوردستان كاری كردووە.
هێرش سەنگەرى، ماوەی چەند ساڵێک لە ئێن ئاڕ تی وەک پەیامنێرکاریکردووە و لەو ماوەیەدا چەندین راپۆرت و هەواڵی جۆراوجۆری بۆ کەناڵەکە ئامادە کردووە.
هاوکات، لە چەندین شوێن و دەزگاى میدیاى جیاوازدا کاریکردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە