کۆڵبەریک لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات بریندار کرا

کۆڵبەریک لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات بریندار کرا

پەیامی کورد … کۆڵبەریک لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات بریندار کرا

 

لاوێکی خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

 

رۆژی دووشەممە ١٠ی ئایاری ٢٠٢١، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “ئاکۆ قادری” لە کاتێکدا ویستوویە بە مەبەستی کۆڵبەری بچێت بۆ سنوورەکانی ماشکان، لەلایەن چەکدارانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و و پێکراوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئاکۆ لەحاڵێکدا پێکراوە کە هیچ بارێکی پێ نەبووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی پیرانشار گوازراوەتەوە.

 

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاوریلی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ١٨ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٧٨٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە