پەیامی کورد ... لەیلا گۆڤەن سزای ٢٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا
پەرلەمانتارێكی پێشووی هەدەپە لە لایەن دادگایەكی توركیاوە بەتۆمەتی ئەندامبون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی و بانگەشەکردن بۆی بە ٢٢ ساڵ بەندکران حکوم درا.
دانیشتنێكی دیكەی دادگایی كردنی لەیلا گۆڤەن هاوسەرۆكی كۆنگرەی جڤاكی دیموكراتی كەجەدە لە دادگای تاوانە قورسەكانی ئامەد بەڕێوەچوو و لە دانیشتنەكەدا ١٨ تۆمەتی جیاواز رووبەڕووی هاوسەرۆکەکەی کەجەدە كرایەوە، هەرچەندە ناوبراو خۆی ئامادەی دانیشتنەكە نەبوو، دوو پارێزەری بەشداری دانیشتنەكەیان كرد.
دادگاكە بە تۆمەتی ئەندامبون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی و بانگەشەکردن بۆی سزای ٢٢ ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردنی بەسەر دا سەپاند.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە