پەیامی کورد ... لە بڕیارێکی گرینگدا بانکێکی عێراقی ١٠ میلیۆن دینار دەداتە ئەم کەسانە
بانكی ره‌شید ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه، به پێدانی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته به هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كه ژنی دووهەم بهێنێت، یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانیش ئه‌وه‌یه نابێت ئه‌و فه‌رمانبه‌ره خزمه‌تی له دوو ساڵ كه‌متر بێت.
بانكی ره‌شیدی سه‌ر به‌بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، بڕیار دراوه پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته به‌هێنانی ژنی دووهەم له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ری خێزانداره‌وه، به مه‌رجێك خۆی و هاوسه‌ری یه‌كه‌می له‌و بڕه پاره‌یه سوودمه‌ندبن كه وه‌ك پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری وه‌ریده‌گرن.
بانكی ره‌شید باسی لەوەشکردوە، ئه‌و پێشینه‌یه هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ئه‌و فه‌رمانبه‌ره له دوو ساڵ كه‌متر خزمه‌تی نه‌بێت و پشتگیری بكرێت له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كه‌یه‌وه، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌شی وه‌ك پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری وه‌ریده‌گرێت ١٠ ملیۆن دیناره.
بانكی ره‌شید پێشتر چه‌ندین بڕی پاره‌ی وه‌ك قه‌رز داوه به‌هاوڵاتیان و مانگانه لێی وه‌رگرتوونه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش قه‌رزی ئۆتۆمبێل و شوێنی كار و خان‌و.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە