پەیامی کورد ... بەرپرسە باڵاکانی ئێران یەک لە دوای یەک ڤیرووسی دەبن
ئیسحاق جەهانگیری جێگری حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران تووشی ڤیرووسی كۆرۆنا بوە و لەگەڵ تیمێكی پزیشكی لە ماڵەكەی خۆیدا خراوەتە ژێر چاودێریی تەندرووستییەوە.
هەروەها حسێن شاهروودی ئەندامی پەرلەمانی ئێران و ووتەبێژی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمان، تووشی كۆرۆنا بوە و لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووك هەواڵەكەی پشتڕاستكردۆتەوە و لە ماڵەكەی خۆیدا كارانتین كراوە.
تائێستا زیاتر لە ٣٠ پەرلەمانتاری ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٣ پەرلەمنتاریش گیانیان لە دەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە