تەندرووستی فەڕەنسا لە ڕاگەیندراوێک دا سەرکەوتنی ووڵاتەکەی بەسەر کۆرۆنا ڕاگەیاند .

تەندرووستی فەڕەنسا لە ڕاگەیندراوێک دا سەرکەوتنی ووڵاتەکەی بەسەر کۆرۆنا ڕاگەیاند .

پەیامی کورد     ...    تەندرووستی فەڕەنسا لە ڕاگەیندراوێک دا سەرکەوتنی ووڵاتەکەی بەسەر کۆرۆنا ڕاگەیاند .

دوای ئەوەی لەماوەی چەند ڕۆژدا كەمتر لە هەزار حاڵەتی تووشبوون و كەمتر لە ٥٠ حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا لە فەڕەنسا تۆمار كران، وەزارەتی تەندرووستی ئەو ووڵاتە سەركەوتنی بە سەر نەخۆشیەكەدا راگەیاند.
بەپێی ڕاگەێندراوی وەزارەتی تەندرووستی فەڕەنسا، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا تەنها ٧٦٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەكۆرۆنا تۆماركراوە و كە كەمترین ژمارەی تۆماركراوی رۆژانەیە لەماوەی دوو مانگی رابردوودا.
ئاماژە بەوەشكراوە، تەنها ٤٤ حاڵەتی نوێی مردن بەكۆرۆنا تۆماركراوە و لەئێستادا تەنها ٧٤ حاڵەتی مەترسیداریان لە نەخۆشخانەكاندا هەیە و تەندرووستی ووڵاتەكەیان بەتەواوەتی كۆنترۆڵی دۆخەكەی كردووە.
تا ئێستا ١٥٢ هەزار حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا لە فەڕەنسا تۆمار كراون، لەو ژمارەیەش كەمتر لە ٣٠ هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە