پەیامی کورد... لە هێرشەکەى ئەمریکا بۆ سەر عێراق 16 کەس کوژراون
حکومەتی عێراق ئاشكرايكرد، لە هێرشەکانی بەرەبەیانى ئەمڕۆى ئەمەریکا بۆسەر عێراق، 16 کوژراو و 25 برینداری لێ کەوتووەتەوە.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لە ئەنجامی هێرشەکانی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ئەمەریکا بۆ سەر هەردوو ناوچەی "عەکاشات و قائیم" لە سنووری پارێزگای ئەنبار، 16کەس کوژراون و 25 کەسیش برینداربوون.
ئاماژەى بەوەشکردووە، هێرشەکە زیانی زۆری بە ماڵ و کەلوپەلی هاووڵاتییان گەیاندووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە