پەیامی کورد … لە ساڵى رابردودا نزیکەى ١١٠ هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەى هەرێمی کراوە
لەساڵى رابردودا ١١٠٧هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەى هەرێم کراوە، ٨٠ هەزاریان لە سنورى ئێرانەوەبوە، هەر لەو ساڵەدا ١٢٢ هەزار ئۆتۆمبێل لە هەرێم، تۆمارکراون.
مستەفا عەبدولڕەحمان سەرۆکی ئەنجومەنی هاوردەکاران و هەناردەکارانی هەرێم رایگەیاند: لە ساڵى رابردودا زیاتر لە ١٠٧ هەزار ئۆتۆمبیل لە رێگەى مەرزەکانى ( حاجی ئۆمەران، ئیبراهیم خەلیل، باشماخ و پەرویزخانەوە) هاوردەى هەرێم کراون.
ئاشکراشى کرد، ٥٠ هەزار ئۆتۆمبێل لە رێگای سنوری حاجی ئۆمەران و ٢٢ هەزار و ٣١٠ ئۆتۆمبێل لە رێگای باشماخ ٢٠هەزار و ٦٣٩ئۆتۆمبێلیش لە ئیبراهیم خەلیل و (11) هەزار و ٨٤٢ ئۆتۆمبێلیش لە سنووری پەرویزخانەوە هاتوونەتە نێو هەرێمی کوردستانەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێى ئامارى ساڵى ٢٠٢١ى هاتوچۆى هەرێم، لەو ساڵەدا زیاتر لە ١٢٢هەزار ئۆتۆمبێل تۆمارکراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە