پەیامی کورد ... دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا داوای ئازادكردنی ده‌میرتاش ده‌كات
دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا ئیدانه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ده‌ستگیركردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه كرد‌و داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی ده‌كات.
دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، به فەرمی ئیدانه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ستگیركردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی باكوری كوردستان و هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په كردووه و داوای له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا كردووه ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێت.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له تشرینی دووه‌می ٢٠١٦ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به تیرۆر ده‌ستگیركرا، هه‌رچه‌نده دادگاكانی توركیا بڕیاریانداوه به ئازادكردنی مه‌رجداری ناوبراو دوای بڕیاری دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، به‌ڵام هێشتا له زیندانێكی شاری ئه‌درنه له باكوری ڕۆژئاوای توركیا ده‌ستبه‌سه‌ره.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە