پەیامی کورد... داوا دەكرێت ئاكرێ بكرێت بە پایتەختی نەورۆز
پارێزگاری دهۆك داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكات، ئاكرێ بكرێتە پایتەختی نەورۆز، ئەوەش بەهۆی كلتوری ئەو ناوچەیە لە جەژنی نەورۆزدا.
عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك لە نوسراوێكدا كە بە فەرمی بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ناردووە، داوای كردووە كە ئاكرێ بكرێتە پایەتەختی نەورۆز لە هەرێمی كوردستان.
سەبارەت بە هۆكاری ئەو داوایە هاتووە، بەهۆی كلتووری جوانی ئاكرێیە لە جەژنی نەورۆزدا، هەروەها بەهۆی ئاهەنگە جیاوازییەكەی ئەو شارە لەگەڵ شارەكانی دیكە بۆ نەورۆز و ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیارە ناوخۆیی و بیانییەكان كە بۆ بەشداریكردن لە مەرسیمەكانی نەورۆز سەردانی ئەو شارە دەكەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە