دۆسیەی داخستنی هەدەپە سەرلەنوێ كرایەوە

دۆسیەی داخستنی هەدەپە سەرلەنوێ كرایەوە

پەیامی کورد … دۆسیەی داخستنی هەدەپە سەرلەنوێ كرایەوە

 

داواكاری گشتیی كۆماری لە دادگای باڵای توركیا، لەسەر داوای داخستنی تەواوەتی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)، سەرلەنوێ دۆسیەیەكی كردەوە و لیستی تۆمەتەكان رەوانەی دادگای دەستووری كرا.

 

داواكاری گشتیی كۆماری لە دادگای باڵای توركیا، لیستی تۆمەتەكانی داواكردنی داخستنی هەدەپەی سەرلەنوێ ئامادەكردەوە دوای ئەوەی كە پێشتر لەلایەن دادگای دەستوورییەوە بە مەبەستی تەواوكردنی كەموكوڕییەكان نێردرابوویەوە.

 

لیستی تۆمەتەكانی دۆسییەی داخستنی هەدەپە كە لە ٨٥٠ لاپەڕە پێكهاتووە و لەلایەن بەكر شاهین داواكاری گشتیی كۆماری لە دادگای باڵا، واژۆكراوە و دووبارە نێردراوەتەوە بۆ دادگای دەستووری.

 

لیستی تۆمەتەكان كە تێیدا داوای قەدەغەكردنی ئەنجامدانی كاری سیاسی لەسەر نزیكەی ٥٠٠ ئەندامی هەدەپە دەكرێ، هاوكات داوای دەستبەسەرداگرتنی هەژمارە بانكییەكانی پارتەكەش كراوە.

 

لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە توركیا فشارەكانی بۆ سەر هەدەپە چڕ كردوەتەوە و بە هەزاران كادر، سەركردە و لایەنگری ئەو پارتە كوردیەی باكوری كوردستانی دەستگیر و راپێچی زیندان كردووە، ئەمە جیا لە سەندنەوەی پارێزبەندی لە پەرلەمانتاران و گرتنی ئەو سەرۆك شارەوانیانەی بە دەنگی خەڵك هەڵبژێردرابوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە