هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو ژنی کوردیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەزهەبی دەستبەسەر کردووە.
بە پێێ هەواڵ و زانیارییەکان ”، ئەمڕۆ پێنجشەممە ( ١٩ جوڵای ٢٠١٨) هێزە ئەمنییەکانی ئێران، هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی سنەیان بە ناوی (سەیران ئارامش) دەستبەسەر کرد.
سەیران خەڵکی شاری حسێن ئاوای سەر بە سنەیە و هێزە ئەمنییەکان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەریان کردووە.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەئەمنییەکان دەستیان بەسەر کۆمپیوتەر و مۆبایل ناوبراودا گرتووە.
لەلایەکی دیکەوە، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران دوو حەفتە پێش تر ژنێکی کوردیان بە ناوی ”مەعسوومە تەقی نژاد“تەمەن ٣٠ ساڵ لە شاری کەرەج دەستبەسەر کردووە.
مەعسوومە خەڵکی شاری کرماشان بووە و بە تۆمەتی پڕووپاگەندە بۆ ئایینی مەسیحی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەستبەسەر کراوە.
دەوترێت کە منداڵێکی مەعسوومە بە ناوی ئارتین لەگەڵ دایکی دەستبەسەر کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە