پەیامی کورد ... سەرەکیترین گەندەڵەکان داوای باگهێشتی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم دەکەن بۆ پەرلەمان
١١ په‌رله‌مانتار داوا ده‌كه‌ن، په‌رله‌مانی كوردستان دەرباره‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كۆببێته‌وه و بانگهێشتی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكات.
١١ په‌رله‌مانتاره‌كه دوێنێ داواكارییه‌كه‌یان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه و تیایدا هاتووه، "ئێمه ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، كه له خواره‌وه واژوومان كردووه، داواده‌كه‌ین په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنێكی ئاسایی ئه‌نجام بدات، ده‌رباره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ په‌رله‌مان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری به‌په‌له بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران".
ئه‌و 11 په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێن "ناكرێت حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌دات و دۆخی هاووڵاتیان به‌و جۆره له‌ئاستێكی خراپ‌دا بێت و دانیشتنی په‌رله‌مان نه‌كرێت و بێ ده‌نگی هه‌ڵبژێرێت".
ناوی په‌رله‌مانتاران :
دیاری ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ڕه‌حیم
سۆران عومه‌ر
سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی
ئه‌بووبه‌كر عومه‌ر عبدالله ( هه‌ڵه‌دنی)
جه‌لال محمد
هلز احمد محمد
سیروان بابان
ڕووپاك احمد
مه‌م بۆرهان قانع
سیپان ئامێدی
گۆران عمر علی
٢٧-٠٤-٢٠٢٠
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە