نشینگەی هەولێر هۆشداری دەدات

نشینگەی هەولێر هۆشداری دەدات

پەیامی کورد     ...   نشینگەی هەولێر هۆشداری دەدات

نشینگەی ھەولێر داوا لە کۆمپانیاکان و خاوەن کارەکان دەكات لەماوەی مانگێكدا كەسانی بیانی كە لایان كاردەكەن سەردانیان بكەن بەمەبەستی دەرھێنان یاخود نوێکردنەوەی نشینگەکانیان.

ڕاگەیاندنی بەرێوبەرایەتی نشینگەی ھەولێر رایگەیاند،"ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکان و خاوەن کارەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر دەکەینەوە کە ھەر کەسێکی بیانی کە لایان کاردەکات و نشینگەی زیاتر لە دووساڵ بەسەرچووە یاخود نشینگەیان دەرنەھێناوە یاخود بە فیزا ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان تائێستا بەبێ نشینگەن، پێویستە لە ماوەی مانگێک دوای بڵاوبوونەوەی ئەم ئاگاداریە سەردانی بەرێوبەرایەتی نشینگە بکەن بە مەبەستی دەرھێنان یاخود نوێکردنەوەی نشینگەکانیان"

ئاماژەی بەوەشكردوە،"بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی لەگەل کۆمپانیا و خاوەنکارەکان دەگیرێتەبەر"

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە