سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی گەلی کوردستان دەکات و سوپاسیان دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەبەرامبەر بەشداریکردنیان لە پرسەی دلۆڤان بارزانیی برای و دەربڕینی هاوسۆزی و هاوخەمی، سوپاسی خەڵک و بەرپرسانی کوردستان و عێراق و، دۆست و هاوڕێییانی لە سەرانسەری جیهان دەکات ئەمەش دەقەکەیەتی:
پڕ بە دڵ سوپاسی ھاوڵاتییانی كوردستان و عێراق، دۆست و ھاوڕێیان لە سەرانسەری جیھان دەكەم بۆ بەشداریتان لە پرسەی برای كۆچكردووم و ناردنی پەیامی ھاوخەمی و سەرەخۆشی.
پشتیوانی و ھاوسۆزی بەڕێزتان جێگەی سوپاس و پێزانینە.خوا ھەموو لایەك بپارێزێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە