کۆمسیۆن ڕازی نەبوو بە داواکاری لیستە کوردییەکان بۆ هەژمارکردنی دەنگەکان بە دەست لە پارێزگای سلێمانی، تەنها لە دوو پارێزگای تر کە لایەنە عێراقییەکان داوا و ناڕەزایەتیان هەبوو ئەو کارە ئەنجام دەدرێت و دەنگەکان بە دەست هەژمار دەکرێنەوە.
سەرەڕای ئەوەی چەند لایەنێک لە هەرێمی کوردستان و عێراق داوادەکەن سەرجەم دەنگەکان بەدەست بژمێردرێنەوە، بەڵام بەڕێوەبەرێکی کۆمیسیۆن رەتیدەکاتەوە پلانێکی لەمشێوەیان هەبێت.
چوار حزبی هەرێمی کوردستان بزووتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایانگەیاند ساختەکارییەکی زۆر بەتایبەت لە پارێزگای سلێمانی کراوە و هەموو ئەنجامێکی هەڵبژاردنێکیان رەتکردەوە، پاشان پارتیش رایگەیاند لە سلێمانی ساختەکاری کراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە له‌سه‌ر داوا و ناڕه‌زایی چه‌ند پارت و لایه‌نێك كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ڕه‌زامه‌ندى نیشانداوه ڕێژه‌ى ده‌نگه‌كانى چه‌ند پارێزگایه‌ك به‌ده‌ست ئه‌ژمار بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیایی بدات به لایه‌نه ناڕازییه‌كان و شه‌رعیه‌ت دان بهپڕۆسهكه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆمسیۆن ڕه‌زامه‌ندى نیشاندا ده‌نگه‌كانى هه‌ریه‌ك له‌پارێزگاكانى به‌غدا و كه‌ركوك به‌ده‌ست ئه‌ژمار بكرێنه‌وه
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە