پەیامی کورد ... بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕوونکردنەوەی لە سەر وەرگرتنی پارە بڵاو دەکاتەوە .
بەڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه ده‌دات، كه به‌سه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه دابه‌شكرا، كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له ئه‌ركدابوون، ده‌ڵێت، دوای دابه‌شكردنی پاره‌كه، وه‌زاه‌رتی ناوخۆ نووسراوێكی دیكه‌ی ناردووه و رایگه‌یاندووه، پاره‌كه بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ و ئاسایشه.
ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین بڵاویكرده‌وه "وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ندێك له په‌یج و ئه‌كاونته‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵاتیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، بڕی ٢٠ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێك سه‌رفكراوه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له ئه‌ركدا بوون، دوای ئه‌وه‌ش واژۆیان پێكراوه و بڕه پاره‌كه‌یان وه‌رگرتوه، دواتر لێیان وه‌رگیراوه‌ته‌وه" بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتی بڵاو ده‌كاته‌وه :
"نووسراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری/ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمێركاری / خه‌رجیه‌كان به ژماره ٣٢٩٢ له ١٣/٠٤/٢٠٢٠ ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه به‌خه‌رجكردنی بڕی ٤٠ ملیۆن دینار بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌سه‌ر بوودجه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه له رۆژی ٢١/٠٤/٢٠٢٠ بڕی پاره‌ی دیاریكراو، كه ٤٠ ملیۆن دیناره و تایبه‌ته به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین دابه‌شیكرد به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین و به‌شێكیش له‌و ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانه‌ی سه‌ر به به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كانی تر، كه ئه‌ركیان بینیوه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان، به گوێره‌ی سه‌رژمێریی ئه‌فسه‌ر و كارمه‌نده‌كان بۆ هه‌ریه‌كێكیان بڕی ٢٠ هه‌زاریان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه، به‌ڵام له هه‌مان رۆژ دوای دابه‌شكردنی بڕی پاره‌ی دیاریكراو، نووسراوێك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ژماره ٥٩٦٦ له ٢١/٠٤/٢٠٢٠ هات، كه بڕیاریان داوه به دابه‌شكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌سه‌ر گشت هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و ئاسایش، كه له ئه‌ركدان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به گوێره‌ی بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌بێت ئه‌و ٤٠ ملیۆن دیناره، كه تایبه‌ته به به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان، ده‌بێت دابه‌شبكرێته‌وه به‌سه‌ر گشت هێزه‌كانی ناوخۆ و ئاسایش له سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین".
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌رین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه "بۆیه ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كه له دوای دابه‌شكردنی پاره‌كه‌وه هاتوه، ده‌بێت وه‌ك خۆی جێبه‌جێبكرێت و دابه‌شبكرێته‌وه به‌سه‌ر گشت هێزه‌كانی ناوخۆ و ئاسایش له سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، له ئێستاشدا به‌گوێره‌ی بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ لیژنه‌یه‌ك پێكهاتوه له ژوری ئۆپراسیۆنی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین بۆ كاركردن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی بڕی ٤٠ ملیۆن دیناره‌كه وه‌ك پێشینه‌ی خواردن به‌سه‌ر گشت هێزه‌كانی ناوخۆ و ئاسایش له سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە