٢٠٣ کەسایەتی جوداییخوازی ئۆکراینیی لەلایەن کەنەداوە گەمارۆیان خرایە سەر

٢٠٣ کەسایەتی جوداییخوازی ئۆکراینیی لەلایەن کەنەداوە گەمارۆیان خرایە سەر

پەیامی کورد... ٢٠٣ کەسایەتی جوداییخوازی ئۆکراینیی لەلایەن کەنەداوە گەمارۆیان خرایە سەر

وەزیری دەرەوەی کەنەدا، میلانیا جۆلی ئاشکرایکرد، ٢٠٣ کەسایەتی جوداییخوازیان خستووەتە نێو لیستی سزاکانیانەوە کە هەوڵ دەدەن ناوچەی دۆنباس لە ئۆکراینا بە ڕووسیاوە بلکێنن، خستووەتە نێو لیستی سزاکانییەوە.

میلانیا جۆلی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، وەک وەڵامێک بۆ داگیرکاریی نایاسایی و ناڕەوای ڕووسیا لە ئۆکراینا و لە چوارچێوەی ڕێکارە ئابوورییە تایبەتەکاندا، بڕیاری سزای نوێیان دەرکردووە و ڕایگەیاند: "لەچوارچێوەی ئەم ڕێکارە نوێیانەدا لە بەرامبەر هاوکاریکردنی ڕووسیا بۆ پێشێلکاریی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا، ١١ بەرپرسی باڵای بەناو کۆمارەکانی گەلی لوهانسک و دۆنێتسک و ١٩٢ ئەندامی دیکە خراونەتە لیستی سزاکانەوە. هەوڵی ڕووسیا بۆ لکاندنی چەند ناوچەیەکی دیاریکراوی دۆنباس پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکانە".

جۆلی بانگەوازی بۆ دەستبەجێ کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لەناو خاکی ئۆکراینا دووبارە کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: "کەنەدا لەگەڵ هاوبەشەکانی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی سەرپەرشتی چالاکی پێشکەوتووتر دەکات و بەردەوام دەبێت لە بە پرسیارکردنی پووتین و ئەوانەی هاوبەشی تاوانەکانین، سەبارەت بەم جەنگە بێمانایە. کەنەدا دەستبەرداری بەکارهێنانی فشار بۆسەر ڕووسیا نابێت".

کەنەدا بۆ پاڵپشتیکردنی ئیدارەی ئۆکراینا تاکوو ئەمڕۆ هەزار کەسایەتی و دامەزراوەی ڕووسیا، جوداییخوازەکانی ئۆکراینا و بێلاڕووسی خستووەتە نێو لیستی سزاکانییەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە