ووتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا دەڵێت، مۆسکۆ پێێوایە، کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەبێ بەردەوام بێت.
دیمێتری پسکۆف، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا دەڵێت، کرملین چاوەرێ دەکات، تاکوو تاران هەڵسەنگاندن بۆ داواکاریەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بکات و ئەوەی گرینگە پاراستی ئەم ڕێککەوتنەیە.
پسکۆف گوتیشی: پرسیارەکە ئەوەیە ڕوانینی ئێران لەسەر ١٢ خاڵەکەی ئەمریکاوە چییە. کرملین، تاران و ووڵاتانی ئەورووپی جەختیان لە سەر مانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی کردۆتەوە.
ووتەبێژی کۆشكی کرملین لە درێژەی لێدوانەکەی گوتی “ووڵاتانی ئەورووپی و ڕووسیا خواستیان لە سەر مانەوەی ئێرانە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی. ئەمریکا تەنها ووڵاتێکە، کە لێی کشاوەتەوە، هەر چەن دەرهاوێشتە و کاریگەری تایبەت بە خۆی هەیە، هەر بۆیە ڕوانینی ئێران گرینگە، ئایا لە گەڵ مانەوەی ڕێککەوتنەکەیە یان نا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە