پەیامی کورد ... ڕێکاری تووندی بەرفراوانی ئەمنییەتی لە بەغدا دەگیرێتە بەر
گەشتەکانی یەکە کانی یارمەتیدانی پۆلیسی بەغدا ، هەنگاوگەلێکی ئەمنییەتی بەرفراوان یان لە ناوچە جیاوازەکانی پایتەخت لە دوو لای ناوچەی کەرخ و ڕەسافە جێبەجێ کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک پۆلیسی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئەم هەنگاوانە بە شێوەی تایبەت ل ەناوچەی " الشعلە ، و شارەکانی المشتل و الفضیلە " بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ پێشێلکاریە یاساییەکان ، سەقاگیر کردنی کۆنترۆڵی دەوڵەت و جیبەجێ کردنی یاسا بۆ هەمووان ئەنجام دراوە .
ئەم ئۆپراسیۆنە بووتە هۆی دەست بەسەر کردنی کەسانێک کە بە پێچەوانەی فەرمانە یاساییەکانی هەەنگاویان دەنا و ئەوان بە دراونەتە بەرپرسانی پەیوەندیدار . هەروەها لەم ئۆپراسیۆنەدا گەشتەکانی یەکەکانی فریاکەوتنی پۆلیسی بەغدا لە ناوچەی "الرشاد " کەسێک کە ١٧٠ قەرزی مۆخەدەراتی لە دەستدا بووە دەست بەسەر کردووە و ڕادەستی بەرپرسانی پەیوەندیدار دراوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە