پەیامی کورد ... بەحرەین/ ٥١ ئەندامی گرووپێکی میلێشیایی نزیک ئێران سزا دران
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣ی تەشرینی دوومەی ٢٠٢٠، وڵاتی "بەحرەین" لە بەیانییەیەکدا ڕایگەیاند: "٥١ ئەندامی گرووپێکی میلیشیایی سەر بە ئێران کە ساڵی ڕابردوو دەسبەسەر کراون، بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە یەکێک لە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە سپای پاسداران حوکم دراون".
"بەحرەین" لەو بەیانییەیەدا سپای پاسدارانی بەوە تاوانبار کردووە کە لە ڕێگەی دابینکردنی چەکوچۆڵ و پارە بەو گرووپە هەوڵی داوە هێرش بکاتە سەر "دامەزراوە ئابوورییە بنەڕەتییەکانی ئەو وڵاتە، بنکە ئەمنییەتییەکان، ستادی فەرماندەیی وەزارەتی وڵات و هێزە بەرگریکارەکانی ئەو وڵاتە".
هەروەها "بەحرەین" لەو بەیانییەیەدا ڕایگەیاندووە: "حوکمی ئەو کەسانە لە ٥ ساڵەوە دەست پێدەکات هەتا زیندانی هەتاهەتایی و یەک کەسیش تەبرەئە کراوە".
لەو بەیانییەیەدا هیچ ئاماژەیەک بە شوناس و ناوی ئەو کەسانە نەکراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە