بومەلەرزە وڵاتی ئیندۆنیزیای هه‌ژاند

بومەلەرزە وڵاتی ئیندۆنیزیای هه‌ژاند

پەیامی کورد... بومەلەرزە وڵاتی ئیندۆنیزیای هه‌ژاند

بومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.8 پلە بە پێوەری رێختەر وڵاتی ئیندۆنیزیای لە باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا هەژاند، تائێستاش حکومەتی ئەو وڵاتە هیچ زانیارییەکانی لەبارەی تۆمارکردنی زیانەکان بڵاونەکردوەتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 9 ی شوبات_ی 2023 ناوەندی بومەلەرزەزانی ئیندۆنیزیا ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، ناوەندی بومەلەرزەکە 10 کیلۆمەتر لە شاری جایاپورای سەر بە هەرێمی بابوا رویداوە.

تائێستا حکومەتی ئەو وڵاتە تۆمارکردنی قوربانی لە ئەنجامی بومەلەرزەکە بڵاونەکردوەتەوە و هیچ هۆشدارییەکیشی نەداوە لە مەترسی رودانی زریان.

هه‌روه‌ها لای خۆیەوە ئەمڕۆ هالوک ئاوزنەر، بەڕێوەبەری پەیمانگای کاندلی بۆ توێژینەوە لە بومەلەرزە رایگەیاند، بومەلەرزەکەی دوشەممەی رابردوی تورکیا گەورەترین روداوی بومەلەرزە بوە لە ساڵی 1999ەوە، دوای بومەلەرزەکە مەترسی زریانیش لە کەناراوەکانی ناوچەی دەریای ناوەڕاست هەیە و هۆشدارییان بە 14 دەوڵەت داوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە