بەپێی بڕیارێك لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران چەندین مووچەخۆر دەخرێنە نێو لیستی سووری بایۆمەتری. و هەندێك كەس مووچەكانیان دەبڕدرێت.
بەپێی بڕیارێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، ئاماژە بە گەڕاندنەوەی مووچەی ئەو كەسانە كراو كە لە لیستی سووری بایۆمەتریدان، لە بڕیارەكە هاتووە "ئەو مووچەخۆرانەی لە مانگەكانی پێشوودا لە لیستی سووری بایۆمەتری دابوون و پارەشیان وەرگرتووە پێویستە مووچەكانیان بگەرێندرێتەوە، لە ماوەیەك كە لە 30 رۆژ تێپەڕ نەكات لە رۆژی ئاگاداركردنەوەیان، بە پێچەوانەوە ڕێكاری یاساییان لە بەرامبەر وەردەگیرێت".
هیوا ئەفەندی : سەرۆكی فەرمانگەی تەكنۆلۆژیا و زانیاری ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان بە باسی راگەیاند: هەندێك فەرمانبەر ناوی خۆیان لە وەزارەتێك تۆمار كردووە، بەڵام ناویان لە یەكەیەكی تری ژمێریاری لە شوێنێكی ترهاتۆتەوە واتا فۆڕمەكانیان هەڵەیە، یان كەسانی تر هەیە خۆیان تۆمار نەكردیە، بەڵام ناویان لە یەكەی ژمێریاریەك هەیە و لای ئێمەش بایۆمەتری و باركۆدی نیە، بۆیە ئەوانە خراونەتە نێو لیستی سوور". هەروەها ڕوونی كردەوە ئەوانەی لە نێو لیستی سووری ئەواندان ڕێكاری پێویست و لێكۆڵینەوەی وردبینیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر، گوتیشی:" ئەگەر لیژنەی باڵای بایۆمەتری دڵنیا بێتەوە، كەسێك بە ناحەق مووچەی وەرگرتووە یان هەوڵیداوە بە نایاسایی مووچە وەربگرێت مووچەكانیان دەبڕدرێت و ئەو مووچەیەی وەریان گرتووە دەبێت لە ماوەیەكی دیاریكراودا لێیان وەربگیرێتەوە"..
هەروەها دەوترێ ، مەرج نییە هەموو ئەوانەی ناویان لە لیستی مووچەدا هەیە پەسندكرابن، ئەفەندی ووتیشی:" هەیە ناوی پەسندیش نەكراوە، بەڵام ناوی لە لیستی ئەلێكترۆنی مووچەدا هەیە بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەو كەسانە نەدراوە ئەوە لە قۆناغی دووەمی بایۆمەتری بڕیاری لێدەدرێت".
پێشووتر ئەو بەرپرسەی ئەنجومەنی وەزیران ئاشكرای كردبوو زیاتر لە 100 هەزار مووچەخۆری دووبارە و سێ بارە لە لای ئەوان دەركەوتوون، بەڵام بەشی زۆرینەیان یاسایین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە