دوایین ئاماری زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی هەولێر ئاشکرا کرا

دوایین ئاماری زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی هەولێر  ئاشکرا کرا

پەیامی کورد … دوایین ئاماری زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی هەولێر  ئاشکرا کرا

بەرپرسی لیژنەی خەمڵاندنی زیانی لافاوەكەی هەولێر، دوایین ئاماری زیانلێكەوتوانی راگەیاندو ئاماژەی بەوە كردوە، بڕی پارەی خەمڵێنراو نزیك دەبێتەوە لە 25 ملیار دینار.

دوای ئەوەی بەهۆی باران بارینەوە لەسنوری شاری هەولێر لافاو دروستبوو، لەئەنجامدا زەرەر و زیانێكی زۆری گیانی و ماددی بەدوای خۆیدا هێنا، لەوبارەیەوە‌ سروە رەسوڵ بەرپرسی لیژنەی خەمڵاندنەكانی زیانی لافاوەكەی هەولێر بە فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێمی راگەیاندوە كە دوایین ئاماری زیانلێكەوتوان پۆلێن كراوەو مەزەندە دەكرێت كۆی ئەو زیانانەی بەر ماڵو موڵكی هاووڵاتیان كەوتون بگاتە 21 بۆ 25 ملیار دینارو بڕیاریشوایە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەگوێرەی خەمڵاندنەكان قەرەبوی پێویستی هاووڵاتیانی زیانلێكەوتو بكاتەوە.

كەلوپەل 2900

ئۆتۆمبێل 1109

خانوو 393

دوكان 143

مەڕ و ماڵات 793

موەلیدە 47

كشتوكاڵ 161

حەوزی ماسی 4

كارگە 10

ماركێت 9

كۆگا 19

ماتۆڕسكیل 25

پەلەوەر 737

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە