پەیامی کورد... دوو بەندکراوی دیکەی کورد لە بەندیخانەی سنە لەسێدارە دران
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی جولای ٢٠٢٢ سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەوڵاوا بە ناوەکانی هیوا ئەحمەدی و پەیام یەزدانی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هیوا ئەحمەدی خەڵکی گوندی بێساران و پەیام یەزدانی خەڵکی گوندی سەروماڵ سەر بە شاری سەوڵاوا، پێنج ساڵ لەمەو پێش لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپا.
ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە هاوڕێ لەگەڵ دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی عەبدوڵڵا ڕەحیمی تەمەن ٧٢ ساڵ و سوهەیلا عابیدی تەمەن ٣٣ ساڵ بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە گوازرابوونەوە ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە. سزای سێدارەی سوهەیلا عابیدی و عەبدوڵڵا ڕەحیمی ڕۆژی ڕابردوو جێبەجێ کرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە