دوو برا لە شاری شنۆ دەستبەسەرکران

دوو برا لە شاری شنۆ دەستبەسەرکران

پەیامی کورد... دوو برا لە شاری شنۆ دەستبەسەرکران


شەفیع بابەکری، خەڵکی شنۆ دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرکرا. شوانە بابەکری، برا گەورەی ناوبراو دوو ڕۆژ پێشتر لەلایەن ئەم ناوەندە حکوومەتییەوە دەستبەسەرکرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٦ی جولای ٢٠٢٣) شەفیع بابەکری خەڵکی گوندی "کانی ڕەش" سەر بە شنۆ دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرکرا.

دەستبەسەرکرانی شەفیع بابەکری لە کاتێکدایە، کە ڕۆژی سێشەممە ١٣ی پووشپەڕ، براگەورەی ناوبراو بەناوی شوانە بابەکری تەمەن ٣٨ ساڵ دوای بانگکرانی بۆ ئەم ناوەندە ئەمنییەتییە دەستبەسەرکرابوو.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ناوبراوان لەبەردەستدانییە.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە ئەم دوو برایە کوڕی ڕەشید بابەکری ناسراو بە "ڕەشید مەنگوڕی" بەندکراوی سیاسین، کە لە ساڵی ٢٦٩٣ی کوردی لە سێدارە درابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە