پەیامی کورد ... دوو حزبی کۆمەڵە و دیموکرات کۆ بوونەوە
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان دوێنێ شەممە ١ی جوون ی ٢٠١٩ ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمینیستی ئێران و حزبی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە
لە دانیشتن و کۆبوونەوەیەدا باس و ووتووێژ لەسەر دۆخى ئێستای ئێران و ناوچەکە و بارى ئابووری ئێران و گوزەرانی ژیانی خەڵک کرا
ڕۆڵى ئۆپۆزسیۆن، لەم ئالووگۆڕییانەى کە لەبەردەم ناوچەکەدا هەیە، بەشێکى دیکەى گفتوگۆى نێوان حزبی دیموکرات و کۆمەڵە بوون.
کۆمەڵە لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لەوە کردووە "کە دەستێوەردانی دهوڵهتی ئەمریکا له كاروباری ئێران، بە کردەوە خزمەت به درێژ بوونی تهمهنی ئەم ڕژیمە دەبێت و ئەم دهستێوهردانه له ههمان كاتدا ئاسەواری کارەسات باری بۆسەر ژیان و بهڕێچوونی زۆربەی خەڵک دەبێت".
هەروەها قسە لەسەر ئەوە کرا کە ئەگەر سبەی گۆڕانێک درووست بوو، "حیزبەکان دەتوانن لە ڕێگای میکانیزمی دیموکراتیکەوه لەسەر چارەنووسی دهسهڵات کاریگەرییان هەبێت، هێزی چەکدار بۆ بەرگری لە دەستکەوتەکانی شۆڕش و ڕاپەڕینی خەڵک، پێویستە کە حزبی نەبێت و لەژێر فەرمانی ناوەندە دیموکراتیکەکانی هەڵبژێردراوی خەڵکدا بهڕێوه بچێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە