پەیامی کورد.... بەریتانیا و ئیتاڵیا هێزەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچبەران یەکدەخەن
سەرباری بە نایاسایی ناساندنی ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا بەریتانیا پلانی دیکەی هەیە و دەیەوێت هەوڵەکانی لەگەڵ ئیتاڵیا یەکبخات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی لەڕێگەی دەریاوە.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی تەلەگراف، بەریتانیا و ئیتاڵیا پلانی هاوبەشیان هەیە و بیر لە یەکخستنی هێزەکانیان دەکەنەوە سەبارەت بە سەرچاوەى کۆچی نایاسایی و بەلێشاوی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەیان.
راپۆرتەکە باسی لەوەشکردووە، هەردوولا بەپێی پلانیکی هاوبەش رێککەوتوون لەسەر بەرتەسککردنەوەی رێگای هاتنی کۆچبەری نایاسایی لەڕێی دەریای ناوەڕاستەوە و گرنگی دەخرێتە سەر بەلەمە بچوکەکان.
ئەم پلانەش دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی مانگی شەشی رابردوو کە تیایدا گەورە بەرپرسانی هەردوو وڵات لە ئیتاڵیا گفتوگۆیان لەسەر ئەم پڕۆژەیە کردووە و پێکەوە خاڵەکانیان داڕشتووە.
پێشتر هەر یەک لە بەریتانیا و ئیتاڵیا یاسای توندیان بۆ گەڕاندنەوەى زۆرەملێی کۆچبەرانى نایاسایی دەرکردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە ٢٩ی حوزەیران دادگەی تێهەڵچوونەوەی بەریتانیا بە بڕیارێک ناردنی کۆچبەرانی لە خاکی بەریتانیاوە بۆ رواندا بە نایاسایی ناساند و ئەوەش بەربەست لەبەردەم حکومەتەکەی ریشی سووناک دروستدەکات بۆئەوەی پلانەکەی دژی کۆچبەران جێبەجێ بکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە