وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پەیامی نوێ سەبارەت بە فەلەستین و بەیرووت و تەواوی سنیاریۆیە نوێیەکانی ئەو ووڵاتە ڕادەگەێنێت

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پەیامی نوێ سەبارەت بە فەلەستین و بەیرووت و تەواوی سنیاریۆیە نوێیەکانی ئەو ووڵاتە ڕادەگەێنێت

PeyamaKurd - وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پەیامی نوێ سەبارەت بە فەلەستین و بەیرووت و تەواوی سنیاریۆیە نوێیەکانی ئەو ووڵاتە ڕادەگەێنێت

گیدعۆن ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە دانیشتنێکی تایبەتی تەلەفزیۆنی دا ڕایگەیاند : ماکرۆن هەوڵی دا هەموو جیهان لە داننان بە دەوڵەتێکی فەلەستینی نزیک بکاتەوە.
لە ئاڵمانیا، لە ئیتاڵیا، لە کۆریای باشوور، لە ژاپۆن، لە سەنگافورە، لە نیووزیلەندا - ئەوان لەگەڵ ئەو هەنگاوەدا نەڕۆیشتن.
هەندێک سەرکەوتنمان هەبوو. ئیتالیا سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەکان، بەرگری لە دەوڵەتی ئیسرائیل دەکات لە بەرامبەر هەوڵەکانی سەپاندنی سزا بەسەریدا لە یەکیتی ئەورووپادا.
و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​ئۆپۆزسیۆن لە ئیتالیا گۆشەگیری ئەو دەوڵەتە دەکات و دەڵێ: ئێوە هاوکاری ئیسرائیل دەکەن و بۆیە ئێوە بەرپرسیارن لەم کارە.
گیدعۆن ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هەروەها ووتی : با پێتان بڵێم: لە ماوەی ئەمساڵدا، ٢٠٢٦، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە هەڵسەنگاندنی من، سزای زیادە و ئازاربەخش و بەرچاو بەسەر دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی لە لاهە دەسەپێنێت.
ئێمە هەنگاو دەنێین — بە شێوەیەکی سەرەکی پێکەوە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
دەتوانی سبەی بچیت و هەموو لوبنان داگیربکەیت، بە دۆڵی بێقاع و بەیرووت یشەوە.

بەڵام ئەوە لێکەوتەی هەیە.

دەزانی ئەگەر شەش حەوت سوپامان هەبوایە و تەنها یەک سوپای ئیسرائیل نەبێت، ڕەنگە بتوانین زیاتر بکەین.