حاكم قادر ئهندامی دهستهی كارگێڕی مهكتهبی سیاسی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان لە میانی دانیشتنێکدا لەگەڵ کادیرانی حزبەکەی لە کەرکوک و دوزخورماتوو لە مەکتەبی سیاسی حزبەکەی لە چەند رۆژی رابردوو نهێنی خیانەتی بالێکی حزبەکەی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر ئاشکرا دەکات و دەلێت: ئێمە ریفراندمەکەی بارزانیمان لەناو برد.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا حاكم قادر ئهندامی دهستهی كارگێڕی مهكتهبی سیاسی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان لە میانی کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ کادیرە پلە باڵاکانی حزبەکەی لە کەرکوک و دوزخورماتوو لە مەکتەبی سیاسی حزبەکەی لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی (حەسەن بارام) جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ١١ی حەمرین نهێنی خیانەتی باڵی حزبەکەی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر ئاشکرا دەکات.
حاک قادر گوتویەتی: ئێمە ١٦ی ئۆکتۆبەرمان بۆیە کرد و قوربانیمان دا، تاوەکو ریفراندۆمەکەی (مەسعود بارزانی) سەرنەگرێ و ریفراندۆم چیەکان بدۆڕێنن.
ناوبراو ئەوەشی گوتووە کە ئەگەر ریفراندۆمەکەی بارزانی سەرکەوتوو بوایە، دوایی بارزانی سەربەخۆیی رادەگەیاند، ئەمەش دەبووە مێژوویەکی پڕ لە شانازی بۆ بارزانی، بەوەش یەکێتی بە تەواوی لاواز دەبوو، چونکە بۆ هەتا هەتا خەڵکی کوردستان دەیانگوت بارزانی بارزانی کوردستانی کرد بە دەوڵەت، بەمەش لایەنگرێکی زۆری ئێمەش بە دووی بارزانی دەکەوتن، بۆیە ئێمەش مافی خۆمانە بۆ مانەوەی خۆمان و پێگەی حزبەکەمان هەموو کارێک بکەن بە هەموو شێوەیە، ئەوەی بۆمانیش کرا کردمان.
ئەم گوتانەی ناوبراو لە کاتێکدان کە شەوی ٢٤-٢٥ی ئەیلول یەکێتی زۆر هەوڵیدا سندوقەکانی دەنگدان کە بۆ ریفراندۆم ئامادە کرابوون لە کەرکوک بشارێتەوە تاوەکو پرۆسەکە پەکبخات، بەڵام کاتێک ئەو پیلانە سەرکەوتوو نەبوو و کەرکوکیەکان بە رێژەیەکی بەرچاو دەنگیان بە بەلێدا بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، ١٦ی ئۆکتۆبەر بالێکی یەکێتی (بافێل – لاهور – ئاراس شێخ جەنگی) بە رێککەوتنێک لەگەڵ حەشد و سوپای پاسداران بە هاوکاری بەڕیتانیا کەرکوک و چەند ناوچەیەکی دیکەی کوردستانیان رادەستی ئێران کرد کە دواجار کوردەکان دووبارە رووبەرووی تەعریبو ئاوارەیی بونەوە.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە