هیومان رایتس وۆچ، داوا دەکات یەکێتی ئەوروپا فشار بخاتە سەر تورکیا

هیومان رایتس وۆچ، داوا دەکات یەکێتی ئەوروپا فشار بخاتە سەر تورکیا

هیومان رایتس وۆچ، بە پێویستی دەزانێت یه‌كێتى ئه‌وروپا فشاربخاته‌ سه‌ر حکومەتی توركیا بەمەبەستی کردنەوەی سنورەکانی وڵاتەکەی بەڕووی پەنابەراندا.
جێری سیمپسۆن، یاریدەده‌ری بەڕێوه‌بەری بەرنامەکانی هیومان رایتس وۆچ، بۆ پەنابەران رایگەیاندووە، کە سوپای تورکیا، سنوورەکانی نێوان وڵاتەکەی و سوریایان گرتووە.
باسی لەوەشکردووە، کە سەربازانی سوپاى توركیا پەنابەران دەدەنە بەر دەسترێژی گوللـە، لە کاتی تێپەڕبوونیان یاخود سنورداشیان ده‌كه‌نه‌وه‌.
جێری سیمپسۆن، جەختیشیکردەوە، کە پێویستە یەکێتی ئەوروپا، فشار بخاتە سەر حکومەتی ئەنقەرە بۆ کردنەوەی سنورەکانی وڵاتەکەب بەڕووی پەنابەراندا و بێدەنگ نەبێت لە ئاست ئەو پێشێلکاریانەی تورکیا کە دەرهەق بە پەنابەران ئەنجامی دەدات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە