تەرمی دانەر دۆزرایەوە

تەرمی دانەر دۆزرایەوە

پەیامی کورد... تەرمی دانەر دۆزرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات، لە سنووری هەولێر تەرمی منداڵێک دۆزرایەوە، کە لە کەللە سەر و ئێسک و پرووسک پێک هاتبوو و باوکی دانەر نەبەز ڕایگەیاندووە کە منداڵەکەی منە.

ئەمڕۆ شەممە ١٢/٢/٢٠٢٢، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە: "کاتژمێر ٦ی بەیانیی ئەمڕۆ هێزەکانی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر (بنکەی پۆلیسی شەمامک)، دوای گەڕانێکی ورد و چڕ لە نزیک گوندی سیاو، تەرمی منداڵێکیان دۆزییەوە".

ئەوەش خراوەتە ڕوو، تەرمەکە لە کەللە سەر و ئێسک و پرووسک پێک هاتبوو، لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی شووناسنامەی منداڵەکە دەستی پێکردووە.

باوکی دانەر نەبەز ئەو منداڵەی لە لافاوەکەی چەند مانگی ڕابردووی هەولێر ئاو بردی و تا ئێستا نەدۆزرایەوە گەیشتووە شوێنی دۆزینەوەی منداڵەکە و ڕایگەیاندووە و ئەوە منداڵەکەی منە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە