پەیامی کورد ... لەگەڵ کۆتایی پێهاتنی چالاکییەکانی وەزیری بەرگری ئەمریکا لە دەوڵەتی ترامپ ، ووتەبێژی پێنتاگۆن دەست لە کار کشاندنەوەی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند .
لەگەڵ خواحافیزی " جەیمز ماتیس " لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ، " دانا وایت " ووتەبێژی ئەم وەزارەتخانەیەش دەستی لە کار کشاندەوە .
لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە لە تویتەر نووسی لە دەوڵەتی ترامپ بە بۆنەی دەرفەتێک کە بۆ کارکردن لەگەڵ وەزیری بەرگری مەتیس ، ئەو و هێزە چەکدارەکانو هەموو کارمەندانی پاڵپشتیی ئەوانیان بەدی هێنابوو ، سوپاسیان دەکات وە ئەمە بۆ ئەو جێگای فەخر و شانازی و پۆینتێک هەژمار دەکرێت .
مەتیس و " برێت مەک گورک " نێردراوی ئەمریلا لە هاوپەیمانی دژ بە داعش بە هۆی جیاوازی ڕا لەگەڵ دۆناڵ ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە پۆستەکانیان وازیان هێنا . جیاوازی ڕای مەتیس و مەک گورک لەگەڵ سەرۆککۆماری بە بۆنەی بڕیاری ترامپ بۆ پاشەکشە کردنی هێزەکانی ئەو ووڵاتە بوو لە سووریا .
لە ماوەی تێپەڕبوونی دوو ساڵی کار ترامپ دا ، بە دەیان بەرپرسی پلە باڵا ، لەوانەش زۆربەی ئەندامانی کابینە ، لە پۆستەکانی خۆیان دەستیان کشاندوەتەوە .زۆربەی ئەو کەسانەی کە لە وێنەکانی ڕۆژەکانی یەکەمی دەوڵەتی ترامپ دا بوونیان هەبوو ، ئێستا یا دەستیان لە پۆستەکانیان هەڵگرتووە یا خود دەرکراون
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە