45سەربازی ئەمریکی لە عێراق و سوریا بریندار بوون

45سەربازی ئەمریکی لە عێراق و سوریا بریندار بوون

پەیامی کورد... 45سەربازی ئەمریکی لە عێراق و سوریا بریندار بوون


ڕۆژی دووشەممە 15ی نۆڤەمبەری 2023، وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن)، برینداربوونی 45 سەرباز و كارمەندی ئەمریكیی بەهۆی هێرشەكانی ئەم دواییەی میلیشیاكانەوە بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی سوپای ئەمریكا لە عێراق و سووریا راگەیاند.

بەپێی پنتاگۆن، لەوەتەی دەست پێكردنی شەڕی حەماس و ئیسرائیلەوە، 38 جار هێرش كراوەتە سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق و سووریا.

پنتاگۆن ئاماژەشی بەوە داوە كە لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی میلیشیا چەكدارەكانی عێراق و سووریا، 45 سەرباز و كارمەندی ئەمریكی بریندار بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە