زێلێنسکی: ڕووسیا بۆمبی فۆسفۆری لە ئۆکراینا بەکارهێناوە

زێلێنسکی: ڕووسیا بۆمبی فۆسفۆری لە ئۆکراینا بەکارهێناوە

پەیامی کورد... زێلێنسکی: ڕووسیا بۆمبی فۆسفۆری لە ئۆکراینا بەکارهێناوە

سەرۆکی ئۆکراینا ڕایدەگەیەنێت،ڕووسیا بۆمبی فۆسفۆری لە ئۆکراینا بەکارهێناوە.

ڕۆژی چوارشەممە 13 ی نیسانی 2022 سەرۆکی ئۆکراینا ڤلادیمیر زێلێنسکی لە میانەی گوتارەکەیدا بۆ پەرلەمانی ئیستۆنیا وتی ڕووسیا بۆمبی فۆسفۆری لە ئۆکراینا بەکارهێناوە، هەروەها مۆسکۆی بە تۆمەتی تەکتیکی تیرۆر دژی هاووڵاتییانی مەدەنی تۆمەتبار کرد.

بەڵام زێلێنسکی بەڵگەی نەخستە ڕوو سەبارەت بەو بابەتە، ڕۆیتەرزیش دەڵێت نەیتوانیوە سەربەخۆ ئەو بابەتە پشتڕاست بکاتەوە.

زێلێنسکی داوای کرد سزاکانی سەر ڕووسیا بەردەوام بن و وتی ئەوە تەنیا ڕێگەیە بۆ ئەوەی ڕووسیا ناچار بکرێت لەسەر ئاشتی ڕێ بکەوێت. وتیشی دەبێت هۆکارێک بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی چیتر ڕووسیا بە ناچاریی ئۆکراینییەکان ڕەوانە نەکاتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە