پەیامی کورد ... کوردێک وەک وەزیری دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا لەبەریتانیا دەستنیشانکرا
پەرلەمانتارێکی کورد لەپەرلەمانی بەریتانیا، لەلایەن سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەوە کرا بەوەزیری چاودێری دابینکردن و گواستنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا.
نەدیم زەهاوی، کە پەرلەمانتاری پەرلەمانی بەریتانیایە و بەڕەگەز کوردە و هەر لەمنداڵییەوە لەبەریتانیا گەورە بووە، بەڵام بەڕەچەڵەک کوردە.
ناوبراو کە تەمەنی ٥٣ ساڵە، لەلایەن بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاوە ڕاسپێردراوە کە ببێتە وەزیری چاودێری دابینکردن و گواستنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا.
پڕۆفایلی نەدیم زەهاوی:
لە 2ی حوزەیرانی 1967 لە بەغدا لەدایکبووە.
لە تەمەنی 9 ساڵییەوە چووەتە بەریتانیا.
بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری کیمیا هەیە.
لە هەڵبژاردنی 2017 وەک ئەندام پەرلەمان هەڵبژێردرایەوە.
لە 9ی کانوونی دووەمی 2018 وەک یاریدەدەری وەزیری وەزیری پەروەردەی بەریتانیا دیاریکرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە